فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران: هێرشی ئەمجارە بۆ سەر ئیسرائیل زۆر قورستر دەبێت
وێستگەنیوز_
فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران ئاشکرایدەکات، "هێرشی ئەمجارە بۆ سەر ئیسرائیل زۆر قورستر دەبێت".
ئیسماعیل کەسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران لەبارەی کاتی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بە میدیای ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاند، کاتی وەڵامدانەوە لە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانە، چۆن هێرشەکە دەکرێت و چۆن دەبێت پەیوەستە بە پلانەکە، کات و شوێنی هێرشەکەش لە ئەستۆی پلانداڕەێژەران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی ئێران لە "هێرشی نوێی سەربازی بۆ سەر ئیسرائیل رۆڵی گرنگیان دەبێت و وەڵامی سەربازیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە هاوکاری هێزەکانی بەرەی مقاوەمە یەکلابووەتەوە."
جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "ئەم هێرشە بەدڵنیاییەوە زۆر قورستر دەبێت لە هێرشەکانی پێشتر، بەڵام کات و چۆنیەتی وەڵامدانەوەکە هێشتا دیارینەکراوە و پلانی وەڵامدانەوە بە هەماهەنگی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە جێبەجێ دەکرێت."
PM:06:05:03/11/2024
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت