وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ سه‌رژمێری داده‌مه‌زرێنێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ سه‌رژمێری داده‌مه‌زرێنێت و لینكی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی بڵاوكرده‌وه كه له دوو رۆژی داهاتوودا كارا ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ژێر چاودێری د. دارا ڕه‌شید مه‌حمود وه‌زیری پلادانان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان ، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ماڵپه‌ڕی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به ناونیشانی: https://census-job-krd.comبه‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وه‌ك بژمێڕ (عداد).
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "ماڵپه‌ری ئاماژه پێكراو له ڕۆژانی (6-7-8)ی ئه‌م مانگه كارا ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی،، به‌پێ سنوری نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر ئاستی (گه‌ڕه‌ك یان گوند)".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ك "له ماڵپه‌ره‌كه‌دا ڕێنمایی و مه‌رجی پێشكه‌شكردن خراوه‌ته ڕوو، بۆ هه‌موو ده‌رچوویه‌كی دانه‌مه‌زراوی (زانكۆ و په‌یمانگاكان) به ویستی خۆیان فۆڕم پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
روونیشیكردووه‌توه كه "ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی كاری مه‌یدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانه كه له ڕۆژانی 16-17-18-19 ئه‌م مانگه ده‌سپێده‌كات".
وه‌ك وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێت: "پێشكه‌شكاران، ده‌بێت له سنوری نیشته‌جێبوونی خۆیی و ته‌نها یه‌كجار فۆڕم پێشكه‌ش بكات، مه‌رج نییه هه‌موو پێشكه‌شكارێك ناوی بگه‌ڕێته‌وه وه‌ك بژمێر، چونكه به‌پێی پێداویستی و ژماره‌ی دیاریكراو له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ك و گوند ده‌ستنیشانی پێشكه‌شكاران ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "دواتر ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاماری پارێزگا و ئیداره‌كان به‌پێ ژماره‌ی پێویستی دیاریكراو، له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ك و گوند و ناحیه‌و قه‌زا، راگه‌یاندن ده‌كرێت بۆ ناوه‌كان له‌هه‌مان ماڵپه‌ڕه‌وه.
بڕیاره 20/11/2024 سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:08:33:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت