وەزیری دارایی هەرێم سەبارەت بە موچەی مانگی ئایار روونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات کە لیستی موچەی مانگی ئایار
ئامادەیە و چاوەڕێی رەزامەندی بەغدا دەکەن بۆ خەرجکردنی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق
دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی ئایار کردووە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، رایگەیاند، لیستی موچەی
مانگی پێنج ئامادەیە و ڕەوانەی بەغدای دەکەن و تا کۆتایی مانگی پێنج دەرناکەوێت کە
داهاتی نانەوتی هەرێم چەندە، و چاوەڕوانی بەغدا دەکەن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر
خەرجکردنی موچەی مانگی پێنج.
هاوکات فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری 2026 کردووە و
هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانی تەواو کردووە.
فەرمانگەکە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و
حکومەتە خۆجێییەکان دەکات پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی
خشتەی پەسەندکراوی ووچە بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی رەوان بەڕێوەبچێت.
PM:02:39:20/05/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت