کەریم عەلی: هێلکەیەکی بێ بەروار داخڵکراوە کارتۆنەکەی عیراقییەو هێلکەکەی ئێرانی
هێلکە دەستبەسەردا گیراوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ردانێكیاندا بۆ ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ، ده‌ستبه‌سه‌ر بارێك هێلكه‌دا گیراوه كه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رواری له‌سه‌ر نییه، كارتۆنه‌كه‌ی عیراقییه و هێلكه‌كه‌ش ئێرانییه.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانیان وەکو لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی سەردانی دەروازەی پەروێزخانیان کرد و بەدواداچوونیان بۆ چه‌ند بابه‌تێك كرد.
وتیشی: "سەردانی سەرپەرشیاری دەروازە و بەڕێوەبەری گومرگ و پۆلیسی گومرگمان کرد‌و بەدواداچوونمان بو ئەو بارە هێلکەیە کرد کە لە چەند رۆژی ڕابردودا بە شێوازێکی نایاسایی هاتوەتە ناودەروازەکە و لە لایەن پۆلیسی گومرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێستادا رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر لەبەرانبەری".
راشیگه‌یاند: هێلكه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ به‌روارێكی له‌سه‌ر نییه، كارتۆنه‌كانی عیراقین به‌ڵام هێلكه‌كان ئێرانین، ئه‌مه‌ش نازانرێت هێلكه‌كه چیه‌و له كوێوه هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "چاومان کەوت بە بەشێک لە نوێنەری شۆفێران و کاسبکاران کە چەند داواکارییەکیان هەبوو لە نزیکەوە گوێمان گرد لە داواکاریەکانیان و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی دەروازە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای تاقیگەی دەروازەدا تیشکمان خستەسەر داوکارییەکانیان لە پێناو ئاسانکاری کاری کاسبکارانی دەروازەکەدا".
وتیشی: "شۆفێران و کاسبکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت راگرتنی کاری کۆمپانیایەکی بواری دڵنیایی کەلە ئێستادا کارەکانی لە لایەن دادگاوە راگیراوە دوای ئەوەی وەک لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی داواکاری گشتیمان ئاگادارکردەوە، ئەمەش بارگرانی زۆری دروست کردبوو بۆ شۆفێران".
هــ. ر
AM:11:29:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت