له سلێمانی بڕێكی زۆر هێلكه‌ی خراپ له‌ناوبرا
نمونەیەک لە هێلکە خراپبوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ بۆخواردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر هێلكه‌ی خراپیان لەناو برد.
به‌گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆخواردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و له‌ناوعه‌لوه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر 260 كارتۆن هێلكه‌دا گرتووه كه له مانگی ته‌مموزی 2019 هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی، نمونه‌ی هێلكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆپشكنین، ده‌ركه‌وتووه هێلكه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. بۆیە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ده‌روه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی (یه‌ك) یه‌كێكه له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خزمه‌ت گوزارییه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، ئاسایشی ئابووری و قایمقامیه‌تی سلێمانی) پێكهاتووه، رۆژانه سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات شوێنه‌كان له‌كه‌مكوریتیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
هــ. ر
AM:11:20:01/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت