مامه‌ڵه‌ی نوێی كه‌مئه‌ندامان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ وه‌زیر سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنمایین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی نوێی كه‌مئه‌ندامان، ئاشكراشی ده‌كات، كه 21 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی نوێ هه‌یه.
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌رسێ وه‌زیرانی دارایی، كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و پلاندانان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنمایین بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان بكرێته‌وه و داخڵی لیستی مووچه بكرێن.
وتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م یه‌ك دوو مانگه‌دا كاره‌كان كۆتاییان پێبێت و ده‌ست بكرێته‌وه به مامه‌ڵه‌ی نوێی كه‌مئه‌ندامی".
له یاره‌ی ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامانی نوێیوه عومه‌ر گوڵپی وتی: "له سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌یه، هه‌روه‌ك له ته‌واوی هه‌رێمیش نزیكه‌ی 21 هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌یه".
مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی دوو جۆره، ئه‌وه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی نییه مانگانه 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌شی فه‌رمانبه‌ر یان مووچه‌خۆرن مانگانه 100 هه‌زار دیناریان هه‌یه.
هــ. ر
PM:06:55:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت