كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وای‌ سبه‌ینێ‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی له‌ كاته‌كانی به‌یانی زوودا ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌ گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی پچڕ پچڕ و ناو به‌ناو".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پاشان ڕێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی به‌هارداین ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری زۆر هه‌یه‌ له‌ كات و شوێن و ڕیژه‌ی دابارین".


راشیگه‌یاند كه‌ بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هه‌ولێر 5.8 ملم

پیرمام 10.9 ملم

سلێمانی 26.0 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 8.5 ملم

ئاكرێ 1.6 ملم

ئامێدی 3.6 ملم

بارزان 0.2 ملم

بازیان 25.8 ملم

ده‌ربه‌ندیخان 12.6 ملم

حاجی ئۆمه‌ران 29.2 ملم

هه‌ڵه‌بجه‌ 9.4 ملم

هه‌ڵشۆ 17.2 ملم

خه‌بات 0.4 ملم

مه‌یدان 6.4 ملم

شۆران 16.6 ملم

پێنجوێن 28.0 ملم

گاوه‌ت 14.4 ملم

قه‌ڵادزێ 8.0 ملم

مێرگه‌سور 14.0 ملم

سیده‌كان 16.2 ملم

شه‌مامك 3.0 ملم

كه‌ركووك 6.2 ملم

دووز 1.4 ملم

خانه‌قین 10.0 ملم



PM:09:55:06/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت