حكومه‌ت بڕیار له باره‌ی كه‌مئه‌ندامانه‌وه ده‌دات
حكومه‌ت بڕیار له باره‌ی كه‌مئه‌ندامانه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ هەستیار
سكرتێری یه‌كێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگه‌یاند، گەشبینین بە پێداچوونەوە بە رێژەی كەم ئەندامان و وەزارەت بڕیاری لەسەر داوە و تەنها رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە و هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری له باره‌وه ده‌درێت.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگەیاند: "لە ئێستادا چاوەڕوانی دەركردنی ئەو بڕیارانەین كە لەگەڵ وەزیری كار و راوێژكارەكاندا دەرمانكرد ئەویش خۆی لە دابەزاندنی رێژەی كەمئەندامی لە %70 بۆ لە %55 و دروستكردنی لیژنەیەك ده‌بینێته‌وه".
سامان حسێن ئه‌وه‌شی باسكرد: "ئەم كارە بڕیارێكی ئەنجومەنی وه‌زیرانی پێوستە و چاوەڕوانی تەواوبوونی پشووی سەری ساڵین و مووچەی كەمئەندامان ئاسایی دەبێتەوە و گرفتێكمان نەماوە ئەگەر لە بەڵێنەكانیان پەشیمان نەبنەوە".
ئه‌وه‌شی وت: "گەشبینین چونكە بڕیاری لەسەر دراوە و كراوە بە نووسرراو و پێشتر لە ساڵی 2016 بە رێنمایی محەمەد هاودیانی، كرابوو لە ئێستادا دەبێت بە رێنماییەكی دیكە هەڵوەشێتەوە و كەمئەندامی خوار رێژەی%55 دەدرێنەوە بە لیژنە سەروو لە %55 نادرێتەوە بە لیژنە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر كه‌مئه‌ندامان دژی راگرتنی مووچه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا.
PM:12:18:02/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت