سبەینێ پێوەری زیرەک لە گەڕەکێکی تری سلێمانی دەبەسترێت
پێوەری زیرەک
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیره‌ك-ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای كرد، كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2020، پێوه‌ری زیره‌ك له گه‌ڕەکی هەواری شار بۆ ماڵان دەبەستن، بۆ ئەو مەستەش لە هەشتی بەیانی تا چواری ئێوارە کارەبای موەلیدەو نیشتمانیان نابێت.
له‌و ئاگادارییه‌ی لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک-ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی هەواری شار ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 370 سبەینێ دووشە‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "بۆیە له كاتژمێر (هه‌شتی به‌یانی بۆ چواری ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
ده‌ڵێت: "ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە".
PM:07:03:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 10124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت