بەستنی پێوەری زیرەک لە گەڕەکێکی تری شاری سلێمانی دەستپێدەکات
پێوەری زیرەکی کارەبا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێدراوه، تیایدا هاتووه: ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی راپەڕین ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رەکانی (103 و 109 و 290) سبەینێ دووشەممە 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: بۆیە له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بۆ چواری ئێواره، كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلییان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
دواجار ده‌شڵێت: "داواكاریشین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن".
هــ. ر
PM:07:45:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 7884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت