دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له گه‌ڕه‌كی عه‌واڵ و كۆسته‌ی چه‌م ده‌ستیپێكرد
پێوەری زیرەکی ماڵان
وێستگه نیوز ـ
دانانی پێوەری زیرەک لە گەڕەکەکانی کۆستەی چەم و عەواڵ و گوندی بابان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش هۆشداریش ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به نایاسایی ده‌ستكاری كاره‌باكه‌یان كردووه و دەڵێت، رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئاگاداری دانیشتووانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌ردوو فیده‌ری 160 و 161 له گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆسه‌ی چه‌م و عه‌واڵ و گوندی بابان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".
راشیگه‌یاندووه: بۆیه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بۆ پێنجی ئێواره، كاره‌بای نیشتمانیی و موه‌لیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به نایاسایی ده‌ستكاری كاره‌باكه‌یان كردووه، خۆیان لایبه‌رن به پێچه‌وانه‌وه تیمه‌كان ئاشكرای بكه‌ن، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه".
هــ. ر
AM:11:42:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت