وه‌زاره‌تی كاره‌با زانیاری نوێ له باره‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه ئاشکرا دەکات
پێوەری زیرەکی کارەبا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا ئێستا زیاتر له 170 هه‌زار ماڵ پێوه‌ره‌كه‌یان بۆ به‌ستراوه و پڕۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی پێدێت.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌باشی ده‌ڕۆن به‌ڕێوه‌و تیمه‌كان رۆژانه‌ی ئه‌ركی خۆیان به‌باشی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی: "له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم تا ئێستا زیاتر له 170 هه‌زار ماڵ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه، پڕۆژه‌كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكی بۆ دیاریكراوه كه تا ئێستا شه‌ش مانگی رۆیشتووه و ساڵێك و دوو مانگی ماوه و له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دوای كۆتایی هاتنی به‌ستنی پێوه‌ره‌كان به‌شه كاره‌بای نیشتمانی ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات كه هاوڵاتییان كاریان به موه‌لیده نه‌مێنێت؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با وتی: "ئامانجی ئێمه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وزه‌ی به‌هه‌ده‌ردراوی كاره‌با له‌م پێوه‌رانه‌دا سه‌دا 70ی به دیدێت و كێشه‌كانی كه‌می كاره‌با به‌ڕێژه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاره‌بای نیشتمانی بۆ 20 تا 22 كاتژمێر زیاد بكات ئه‌وكاتیش هاوڵاتییان خۆیان موه‌لیده‌یان ناوێت".
PM:06:04:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 18060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت