سبەینێ پێوەری زیرەک لە گەڕەکێکی تری شاری سلێمانی دادەنرێت
پێوه‌ری زیره‌ك
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پێوه‌ری زیره‌ك له گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌به‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ش دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی سەرچنار خوار ئەبوسەنا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 16 سبەینێ دووشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
راشیگه‌یاندووه: "بۆیە له كاتژمێر (8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ده‌شڵێت: "داواكارین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن".
هــ. ر
PM:06:41:22/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت