رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

‌تەرمی قاسم سلێمانی لە کرمان بە خاک دەسپێردرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 03ی كانوونی دووه‌می 2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران، ئەمڕۆ شەممە مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمەکانیان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.


مەهدی موهەندیس لە نەجەف بەخاکدەسپێردرێت و قاسم سولەیمانیش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران و رۆژی یەکشەممە لە پارێزگای کرمان بەخاکدەسپێردرێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە کە تەرمی قاسم سولەیمانی لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە کرمان به‌خاك ده‌سپێردرێت.
 
خانه‌واده‌ی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بە میدیاکانی ئێرانیان راگەیاندووە، تەرمی قاسم سولەیمانی لە رێوڕەسمێکدا لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە شاری کرمان بە خاکدەسپێردرێت.
 
لە ئێران لە چەند شوێنێکی جیاواز پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنرێت، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 5ی كانوونی دووه‌می 2020، لە پارێزگای مەشهەد، دووشەممە لە تاران و سێشەممەش لە پارێزگای کرمان رێوڕەسمی پرسەکەی بەڕێوەبچێت.

هــ. ر


AM:11:03:04/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو