شەمخانی: 13 سیناریۆمان بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریكا ئامادەیە


وێستگە نیوز-
عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ئاشكرایكرد كە ئێران 13 سیناریۆی ئامادە كردووە بۆ وەڵامدانەوەی كوشتنی قاسم سلێمانی سەرۆكی فەیلەقی قودس.


شەمخانی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە تۆڵە كردنەوە لە ئەمریكا وتی "كەمترینیان دەبێتە مۆتەكەیەكی مێژوویی بۆ ئەمریكا"، وتیشی "تۆڵە كردنەوەی تاران بۆ كوشتنی سلێمانی بە تەنها یەك گورز كۆتایی نایەت".

شەمخانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران كە بۆ گۆڤاری "حەرەم"ی ئێرانی قسەی كردووە دەڵێت "پێویست نەبوو ئەمریكا تاوانی كوشتنی سلێمانی لە ئەستۆ بگرێت، ئێستاش پێویستە باجەكەی بدات".

باسی لەوەشكرد كە ئەوان ئێستا چاویان لەسەر سەرجەم بنكەكانی ئەمریكا و هەموو جوڵەكانیانە لە ناوچەكەدا، وتیشی "ئێمە دەزانین ئێستا بە هەموو شێوەیەك لە ئامادە باشیدان، ئەمریكییەكانیش باش دەزانن كە ئێمە لە تواناماندایە بنكەكانیان بكەینە ئامانج بە موشەكە ماوە مامناوەند و دوور هاوێژەكانمان".

لە دوای كوژرانی قاسم سلێمانی لە هەینی رابردووەوە تا ئەمڕۆ بەرپرسانی ئێران جەخت لەوە دەكەن كە خوێنی قاسم سلێمانی بە فیرِۆ ناچێت و هەڕەشەی تۆڵە كردنەوە دەكەن، ئەمریكاش بە شێوەیەكی بەردەوام خۆی لە ناوچەكەدا بەهێز دەكات.

د.ح
 


AM:11:45:07/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو