به ڤیدیۆ.. نوێترین ده‌ركه‌وتنی قاسم سلێمانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ له سوریا
قاسم سلێمانی.. لە سوریا
وێستگه نیوز ـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، قاسم سلێمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی، سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌یادینی پارێزگای دێره‌زووری سنووریی سووریا ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا قاسم سلێمانی نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌رده‌ستدایه و هێڵ و بازنه له‌سه‌ر چه‌ند پێگه و ناوچه‌یه‌ك ده‌كێشێت و به جیهازی لاسلكیش رێنمایی ده‌داته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.
له‌ناو ئه‌و دیمه‌نانه‌دا، قاسم سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی به دووربین ته‌ماشای به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات، به زمانی فارسی داوا له كه‌سێك به‌ناوی "ئه‌سغه‌ر" ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌سغه‌ر، ده‌بێت ئه‌و گرده هه‌مووی كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌وه‌تا به تۆپی 23 بۆردوومان ده‌كرێت".
یه‌كه‌مجار نییه قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شه‌ڕ له عیراق و سوریا ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه روونتر و ئاشكراتر ڤیدیۆی چالاكییه‌كانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به ئاشكرا ده‌بینرێت كه خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌یشی له ده‌وروبه‌ری سوله‌یمانی راوه‌ستاون، به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن.
هــ. ر
AM:10:47:30/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت