رووسیا: هه‌سه‌ده‌ 30 كیلۆمه‌تر كشاوه‌ته‌وه‌

‌هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هێزە کوردیەکان نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی فورات پاشەکشەیان کردووە.


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: "بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان تورکیا و رووسیا کرا بۆ راگرتنی شەڕ و ئاگربەست لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، هێزە کوردیەکان 30 کیلۆ مەتر لەو ناوچانە کشاونەتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی پێشوودا لەدوای کۆتایهاتنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان، هەریەکە لە فلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركی رێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بۆماوەی 150 کاتژمێر.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ لە تویتێكدا دەڵێت، توركیا پابەندی ئاگربەست نییە و لە جەنگەكەی بەردەوامە، دەشڵێت بە هاوكاری چەكدارە لایەنگرەكانی توركیا چەند گوندێكی مەسیحی داگیر كردووە و دەیەوێت تەلتەمریش داگیر بكات كە زۆرینەی دانیشتیوانەكەی ئاشوورین.

بە وتەی ناوبراو توركیا دەیەوێت كۆمەڵكوژی بكات و پێویستە ئەمریكا هەروەك بەڵێنی دابوو رێگەی لێبگرێت.


هــ. ر


PM:02:30:31/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو