رووسیا: خۆشحاڵین بە گەڕانەوە سوپای سوریا بۆ منبج
وێستگه نیوز ـ
دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له منبج و راده‌ستكردنی به سوپای سوریا، روسیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ منبج.
روسیا رایگه‌یاند: خۆشحاڵین به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ شارۆچكه‌ی منبج و ناوچه كوردییه‌كان.
وتیشی: "خوازیارین سوپای سوریا بتوانێت خاكی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ده‌سه، كشانه‌وه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی منبج راگه‌یاند و داوای له سوپای سوریا كرد هێزه‌كانی بۆ پاراستنی شاره‌كه ره‌وانه بكات.
دواتر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری وتەبیژی سوپای سوریا بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئه‌و وڵاته چووەتە ناو شاری مەنبج و ئاڵای سوریا لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەرزکراوەتەوە.
ئەم هەنگاوەی سوپای سوریا لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هه‌ینی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە سوپای سوریا کردبوو، بگەڕێتەوە ناو مەنبج.
لایخۆیانەوە سوپای سوریا رایگەیاند، ئەوان لەسەر داوای هێزە کوردییەکان هاتوونەتەوە شارەکە و سوورن لەسەر پاراستنی تەواوی خاکی سوریا.
هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ده‌سه رایگه‌یاند: "ئێمه‌و سوریا ئه‌ندامی یه‌ك خێزانین".
راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا له ناوچه‌كانی رۆژئاوای فوراتیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، سوپای تورکیا نیازی هەبوو هێرشبکاتە سەر مەنبج و رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی سوریا بە فەرمی گەڕایەوە مەنبج.
هــ. ر
PM:12:57:28/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت