رووسیا له سوریا هێرشێكی تێكشكاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی بەرگری رووسیا تێكشكاندنی ھێرشێكیان بۆ سەر ناوەندی حمێمیم لە لازقییە لە سووریا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا، سێ فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لە دوورەوە كردوونەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی ئەو فڕۆكانە ھێرشكردنە سەر ناوەندی حمێمیم بووە، بەڵام ھێرشەكە لە دوورەوە تێكشكێندراوە و ھیچ زیانێكی گیانی و مادی لە ھێرشەكە نەكەوتووەتەوە.
AM:08:46:20/01/2020
ئهم بابهته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت