وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌رجه‌كانی دروستكردنی مزگه‌وتی له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه راگه‌یاند
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له هه‌زار مزگه‌وت دروست كراون و بۆ دروستكردنی مزگه‌وتیش كۆمه‌ڵێك مه‌رج دانراون.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لە دوای ساڵی 2013ـوە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان دروستكردنی مزگەوتی راگرتووە و لەلایەن كەسانی خێرخوازەوە مزگەوت دروست دەكرێن، بەڵام بۆ دروستكردنی ھەر مزگەوتێك وەزارەتی ئەوقاف رێوشوێنی خۆی ھەیە و كۆمەڵێك مەرج دانراون، ھەر كەسێكیش لەنێو شارەكان و گوندەكانیش بیەوێ مزگەوت دروست بكات، بەپێی مەرجەكانی حكومەت دەبێت".
وتیشی: "بۆ دروستكردنی ھەر مزگەوتێك، نابێت رووبەرەكەی لە دوو ھەزار مەتر كەمتر بێت و مزگەوتی دیكە لەو نزیكە نەبێت، ھەروەھا ئەو كەسەی دەیەوێت مزگەوت دروست بكات، بەڵێننامەیەك پڕ بكاتەوە تا ھەموو مزگەوتەكە بە تەواوی كۆتایی دێت، چونكە نابێ ئەو كەسەی دەست بە دروستكردنی مزگەوت دەكات، دواتر پەنا بۆ كەسانی دیكە و خێرخوازان ببات".
نەقشبەندی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە دوای ساڵی 2013ـوە، ھەزار مزگەوت لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دروست كراون، پڕۆسەی دروستكردنی مزگەوتیش بەردەوامە و لە ئێستادا ھەرێمی كوردستان خاوەنی پێنج ھەزار و 500 مزگەوتە".
هــ. ر
PM:12:55:11/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت