شه‌وی رابردوو هێزه عیراقییه‌كان گه‌مارۆی مزگه‌وتی شافیعییان له كه‌ركوك دا
مزگەوتی شافیعی لە شەوانی قەدردا
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو له‌كاتی نوێژی شه‌وی قه‌دردا هێزه عیراقییه‌كان بۆماوه‌یه‌ك گه‌مارۆی مزگه‌وتی شافیعییان دا و گهنجێكیشیان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزێکی لیوای 61ی سوپای عیراق هەڵیان کوتایە سەر مزگەوتەکە و بۆ ماوه‌ی 20 خولەک نوێژیان راگرت، له‌و كاته‌شدا ره‌عد محه‌مه‌د كوردی كه قورئانخوێنێكی كورده بۆ پێش نوێژی شه‌وی قه‌در هاتبووه مزگه‌وته‌كه.
دوای ئەوەی هێزه عیراقییه‌كان گه‌نجێكیان له مزگه‌وته‌كه ده‌ستگیركرد، كه داواكار بووه له لایه‌ن هێزه عیراقیهكانهوه، لە مزگەوتەکە کشانەوە و نوێژكردن له مزگه‌وته‌كه ئاسایی بووەوه.
مزگەوتی شافیعی لە کەرکوک یەکێکە لەو مزگەوتانەی رەوتی سەلەفییەکان سەرپەرشتی دەکەن زۆرترین نوێژخوێنان رووی تێدەکەن.
هــ. ر
AM:09:44:02/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت