له‌ مزگه‌وتێك 37 ساڵ نوێژیان كرد و روو له‌ قیبله‌ نه‌بوون

‌پێشنوێژى مزگەتەکە چارەسەرێکى کاتى بۆ نوێژخوێنان دیاریکرد

وێستگه‌ نیوز ـ
پێشنوێژی‌ یەکێک لە مزگەوتەکانی‌ تورکیا دوای‌ 37 ساڵ ئەوەی‌ ئاشکراکرد کە نوێژخوێنانی‌ مزگەوتەکەی روو بە قیبلە نەبوون.

رۆژنامەی‌ حوڕییەت دەیلی‌ نیوز، بڵاویکردەوە، مزگەوتێک لە شاری‌ سۆگۆرگن لە رۆژئاوای‌ تورکیا لە ساڵی‌ 1981 دروستکراوە، پێشنوێژی‌ نوێی‌ مزگەوتەکەش کە ناوی‌ عیسا کایایە ئەوەی‌ ئاشکراکردووە، هەڵەیەک لە نەخشەی‌ مزگەوتەکەدا هەیە و دوای‌ ئەوەش دەنگۆی‌ ئەوە بڵاوبووەوە کە هەڵەیەک لە شوێنی‌ دانانی‌ میحرابی‌ مزگەوتەکەش هەیە، ئەوەش پێشنوێژی‌ نوێی‌ مزگەوتەکەی‌ ناچارکرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی‌ بەوەش کردووە، باوەڕ وایە ئەو هەڵەیە بەهۆی‌ ئەوەوە روویدابێت کە مزگەوتەکە لە شوێنی‌ مزگەوتێکی‌ کۆن دروستکراوە و میحرابی‌ مزگەوتەکەی‌ ئێستا بە 33 پلە لە ئاڕاستەی‌ کەعبەی‌ لایداوە.

وەک چارەسەرێکی‌ کاتی‌، پێشنوێژی‌ مزگەوتەکە، عیسا کایای تەمەن 24 ساڵ، لەناو مزگەوتەکەدا هێڵێکی‌ سپیی کێشاوە بۆئەوەی‌ نوێژخوێنان بۆ رووی‌ دروستی‌ قیبلە ئاراستە بکات.

هــ. ر


PM:07:55:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 20140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو