هاتوچۆی هه‌ولێر شوێنی ڤی ئای پی تایبه‌ت بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانی ده‌كاته‌وه
سبەینێ ڤی ئای پی تایبەت بە هاتوچۆی هەولێر دەکرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌یه‌و له شاره‌كانی تره‌وه دێنه هه‌ولێر شوێنی ڤی ئای پی ده‌كرێته‌وه.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: بۆكارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاره‌كانی تره‌وه دێنه به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان یاخود بۆتازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌كانیان به‌زووترین كات، له رۆژی چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، شوێنێكی (ڤی ئای پی) ده‌كرێته‌وه.
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی نووسیوه: "سه‌رجه‌م كاره‌كانی تۆمار‌و رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانی تیادا ده‌كرێت هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت كه‌له‌م شوێنه‌ش له‌كاتی چاوه‌ڕوانی هاوڵاتی بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئیسراحه‌تكردنی بۆدابین ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی باسكردووه: به‌مه‌ش هاوڵاتیان ده‌توانن زووتر كاره‌كانیان رایی بكرێت به‌بێ هیچ بێزارییه‌ك وكات به‌فیڕۆچونێك.
هــ. ر
PM:08:39:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت