هاتوچۆی هه‌ولێر: قۆرغكاری شه‌قامه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌

‌وێنە: فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەهەولێر قۆرغكاری شەقامەكان گەیشتوه‌تە لوتكەو ناكرێت دوكان و هۆتێل و چێشتخانەیەك بەردەمی شوێنەكەشی بەموڵكی خۆی بزانێت و تەنانەت بەكرێشی بدات، دەشڵێت: "دەبەی ئاو یان مێزێكی شكاو یان حاویەكی زبڵ دادەنێن لەشەقام و پێمان چارەسەر ناكرێت".


موقەدەم فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی قۆرغكاری شەقامەكانی هەولێری پایتەخت لەپەیجی فەسبوك پۆستێكی بەناونیشیانی "هاوارێك بۆ قایمقامیەت و شارەوانی هەولێر"،  بڵاوكردوەتەوەو تیایدا دەڵێت: "تكایە قۆرغكاری شەقامەكان گەیشتوه‌تە لوتكە و ناكرێت هەر دوكانیك و هۆتێل و چێشتخانەیەك بەردەمی شوێنەكەشی بەموڵكی خۆی بزانێت و لەهەندێك حاڵەت تەنانەت بەكرێشی بدات".

ئەوەی نوسیوە: "لە هاتوچۆ چارەسەری هەندێك بابەت دەكەین و هەندێك قۆرغكاری كە بەئۆتۆمبێل بكرێت خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە سزا دەدەین، بەڵام خاوەن دوكانێك كە دەبەی ئاو یان مێزێكی شكاو یان حاویەكی زبڵ دادەنێت لەشەقام و نیوەی شەقامەكە دەگرێت پێمان چارەسەر ناكرێت".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر چەند وێنەیەكیشی بڵاوكردوەتەوەو دەڵێت: "ئەو وێنانە مشتێكە لەخەروارێك لەو قۆرغكاریانە".


PM:10:21:05/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو