هاتوچۆی هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی شۆفێران ده‌رکرد
هاتوچۆی هەولێر..
وێستگە نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، چه‌ند بڕیارێكی بۆ كارئاسانی هاوڵاتییان ده‌ركردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا شۆفێران ده‌توانن پاره‌ی سزا‌و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و كاڵه‌كه‌بووی ساڵانه بكه‌ن به‌قیست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا كه خۆی له چه‌ند خاڵێكدا ده‌ینێته‌وه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و شۆفێرانه.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
1 - جێبه‌جێكردنی بڕیاری پاره‌دانی سزای هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قست بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك، كه پێشتر ده‌بوایه هاووڵاتی بڕی 250 هه‌زار دینار وه‌ك پێشه‌كی بدات.
2 - له‌كاتی ئه‌نجامدانی كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، كه پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت، ده‌توانرێت پاره‌كه نه‌درێت و بكرێت به قیست و بكه‌وێته سه‌ر لایه‌نی كڕیار، به مه‌رجێك ده‌توانرێت كه هه‌ردوولا (كڕیار و فرۆشیار) له‌سه‌ری ڕازی بن و كڕیار له هاتوچۆ به‌ڵێننامه بدات كه پاره‌كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌داته‌وه.
3 - له حاڵه‌تی به‌سه‌رچوونی ساڵیانه و كه‌ڵه‌كه‌بوونی بڕێكی زۆری پاره‌ی سزای هاتوچۆ، رێگا ده‌درێت به تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه به مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌ڵێننامه بدات كه له ماوه‌ی ساڵێكدا پاره‌ی سزاكان بداته‌وه، ساڵیانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه.
4 - پشكنینی ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی كڕین و فرۆشتن كه پێشتر ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێ ده‌كرا، كرایه ماوه‌ی ساڵێك، كه ئه‌مه‌ش بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌بێت.
هــ. ر
PM:05:25:09/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت