هاتوچۆی ههولێر هۆشداری دهدات
رێگاکە بەستوویەتی..
وێستگه نیوز ـ
بهڕێوهبهرایهتی ھاتوچۆی ھەولێر، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان - سەفین ھیران، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدار بووە، داوا دەكات بەو رێگایەدا ھاتوچۆ نەكەن.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران، بەهۆی دابارینی بەفری زۆرەوە گیراوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر بەفرەکە لەسەر رێگاکە رەق بووە و مەترسیدار بووە".
دهشڵێت: "بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگای هیران شەقڵاوە لە جیاتی ئەو رێگایە بەکاربێنن".
هــ. ر
AM:09:05:06/01/2020
ئهم بابهته 3808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت