سه‌در بۆ په‌رله‌مانتاران: به‌سه ده‌نگدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌داته په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ر كۆتایی به ده‌نگدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نه‌هێنن، پشتیوانی‌یان نه‌كات.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2018 له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی په‌رله‌مان... به‌سه ده‌نگدانتان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان... به‌سه ده‌نگدان له‌پێناو دهرماڵهكانتان.. بۆ ئه‌وه هه‌ڵمان نه‌بژاردوون".
موقته‌دا سه‌در هۆشداری ده‌داته په‌رله‌مانتاران و رایگه‌یاندووه كه: "گه‌ر كۆتایی به‌و كاره نه‌هێنن، پشتیوانییه‌كانمان بۆتان راده‌گرین و گه‌ل ده‌نگه‌كه‌ی لێتان وه‌رده‌گرێته‌وه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نووسیویشیه‌تی: "ئه‌ی نوێنه‌ران له‌پێناو كه‌رامه‌تی هه‌ژاراندا ده‌نگ بده‌ن".
PM:06:44:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت