وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای گردبونه‌وه‌یه‌كی ملیۆنیی كرد تا پشتیوانی له هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا بكات.
له میانی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی كوفه له شاری نه‌جه‌ف، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی عیراق "خاوه‌ن میلیشیا و حزبی" نه‌بێت.
داواشی له سازكردنی گردبونه‌وه‌یه‌كی ملیۆنی له لایه‌نگرانی كرد كه تیایدا پشتیوانی له هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتوودا بكه‌ن.
له وتاره‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در وتی: "ده‌مه‌وێت له شتێكی گرنگ ئاگادارتان بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی ته‌واوی خۆم ده‌ده‌م بۆ چاكسازیكردن له سه‌رتاسه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی‌دا".
وتیشی: "وه‌ك چۆن له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستمان به‌م پرۆژه‌یه كرد، ده‌مه‌وێت به سازكردنی گردبنهوهی ملیۆن بۆ پشتیوانیكردن له حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ته‌كنۆكرات له‌گه‌ڵتان ته‌واوی بكه‌م، حكومه‌تێك كه میلیشیای نه‌بێت و حزبی نه‌بێت".
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی له ماوه‌ی رابردوودا، موقته‌دا سه‌در چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت سازكرد و له‌كاته‌دا وتی كه بونی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، كێشهیزۆر دروست ده‌كات.
هه‌رله‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا رابه‌ری ره وتی سه‌در به‌دوری نه‌زای له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوتله‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه سزا بكات.
سه‌در جه‌ختی كردبوه‌وه كه خوازیاری پێكهێنانی كوتلهیهكه كه دوربێت له موحاسه‌سه و كه‌سه‌كانی ناوی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بن تا بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه عیراق بگه‌یه‌ننه كه‌نارێكی ئارام و بتوانن خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
ر.ع