موقته‌دا سه‌در بۆ تره‌مپ.. رۆژه‌كانت ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه
موقتەدا سەدر و دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له عیراق هۆشداری ده‌داته سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری دان پێدانان به‌وه‌ی قودس بكرێته پایته‌ختی ئیسرائیل و پێی وت كه "رۆژه‌كانت ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه".
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له عیراق سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دانپێدانان به شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتووه: "تره‌مپ تۆ رات چییه، قسه‌كانت پڕوپوچن، رۆژه‌كانیشت ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه".
موقته‌دا سه‌در جریوه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به شاری قودس به‌ناوی "به چقڵی چاوی داگیركه‌ر و خۆبه‌زلزانی جیهانی، بۆ كه‌سی دیكه نییه و بۆ ئێمه‌یه" نوسیوه و به سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتووه: "پێویستمان به رای ئێوه و بڕیاره‌كانتان نییه، قودس قودسی ئێمه‌یه و خاكه‌كه‌شی خاكی ئێمه‌یه".
ده‌شڵێت: "قودس خوایه‌كی هه‌یه كه ده‌یپارێزێت و گه‌لێكیشی هه‌یه كه خۆی فیدای ده‌كات، ئێمه له پشتیانه‌وه پشتیوانین".
ر.ع
PM:09:59:03/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 9230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت