لایه‌نگرانی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
خۆپیشاندانێکی پێشوی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدا
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر حه‌ره‌می په‌رله‌مانیان كرد ئه‌گه‌ر كاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا درێژ بكرێته‌وه.
ئیخلاس عوبێدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای بڕیاری پێشوی لیژنه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی خۆپیشاندان و پێدانی مۆڵه‌ت به په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی كۆمسیۆنێكی نوێ، ئه‌و كاره سودی نه‌بوو، ئه‌وان ته‌نها بۆ یه‌ك جاریش له‌پێناو خزمه‌تكردنی عیراق به ویژدانی خۆیاندا نه‌چونه‌وه".
عوبێدی راشیگه‌یاند كه لیژنه‌كه‌یان ره‌تیده‌كاته‌وه به هه‌ر جۆرێك بێت كاری كۆمسیۆنی ئێستا درێژ بكرێته‌وه و وتی: "ئه‌گه‌ر درێژ بكرێته‌وه، ئه‌وا گه‌ل مافی په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌سه‌نێته‌وه و ئه‌وكاته‌ش په‌رله‌مان له چنگی گه‌ل ده‌ربازی نابێت، بۆیه یان ده‌بێت وه‌ڵامی ده‌نگی گه‌ل بده‌نه‌وه، یان واز له گه‌ل بهێنن خۆی بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در داواشی له گه‌لانی عیراق كرد خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بكه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبداته‌وه، وتیشی: "ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناو چاكسازی رژا، به‌فیڕۆ ناچێت".
پێشتریش موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وه‌ی خوازیاره كۆمسیۆنی ئێستا له‌كاره‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌دات تا ئه‌و خاكانه‌ش بفرۆشێت كه هێشتا ماوه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا نه‌مێنێت.
ر.ع
PM:08:38:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5135
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت