خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ عێراق ده‌ستگیركران كه‌ هیچ مۆڵه‌تێكیان نه‌بووه‌


وێسگه‌ نیوزـ

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا لەژێر ناوی دابینكردنی ڤیزای حەج و عەمرە هەستاون بە فریودانی هاوڵاتیان كە هیچ مۆڵەتێكیان نەبووە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستگیریان كردون.

حەسەن فەھد كەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند:" چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە ھاوڵاتییانیان فریوداوە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزا دابیندەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانیدا"، وتیشی: ئەو كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی كاركردنیان نییە و رێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و خاوەنەكانیان دەستگیركراون".

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئەوەشیخستووەتەڕوو:" ڤیزای حەج بۆ ھاوڵاتییان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و ھیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابین ناكات". 


AM:09:50:26/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو