سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناشتنی ته‌رمێك وێنا ده‌كات
شوان رابه‌ر
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو ناشتنی ته‌رمێكی لێكراوه كه ئێواره گیان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر ده‌یانه‌وێت تا شه‌و به‌خاكی بسپێرن و كات نامێنێت، پاشان ده‌یخه‌نه‌وه بۆ رۆژی دوایی.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان وه‌كو به‌خاكسپاردنی ته‌رمێك لێكردووه.
شوان رابه‌ر وتی: "هه‌ڵبژاردنیان وه‌كو ئه‌وه لێ‌كرد خانه‌واده‌یه‌ك ئێواره كه‌سێكی گیان له‌ده‌ست ده‌دات، خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه، هه‌ر كه‌سه و قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ده‌ڵێن كاته‌كه زووه با بیشارینه‌وه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كاته‌كه تاریكه و با نه‌یشارینه‌وه".
رابه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئیتر كاته‌كه ئاوا ده‌ڕوات و كێشه‌و هه‌را و دوودڵی دروست ده‌بێت تا دره‌نگ دادێت و كات نامێنێت، دواتر به‌ناچاری هه‌موویان ده‌ڵێن تازه كات نه‌ما با هه‌ر به‌یانی ته‌رمه‌كه بشارینه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئاخیر ئاوا لێده‌كه‌ن، كه‌س تاقه‌تی نه‌مێنێ و مرداری ده‌كه‌نه‌وه".
لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵ له كاتێكدایه دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پارتی و گۆڕان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بڕیاریدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شه‌ش رۆژی دیكه دوابخات، له كاتێكدا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ بانگه‌شه ده‌ست پێبكات.
پێشتریش عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ته‌نها بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دواخراوه، به‌ڵام تائێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول دوانه‌خراوه و له كاتی خۆیدا ده‌كرێت، داوای لایه‌نه‌كانیش بۆ دواخستن هه‌یه، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێكی فه‌رمی بۆ داخستنی نییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ لایه‌نێك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، ناوبراو وتی "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ گۆڕان و پارتی، گۆڕان به‌ڕوونی داوای دواخستنی كردووه، هاوپه‌یمانیش بڕیاری بایكۆتی داوه كه مانای دواخستنه، واته چوار لایه‌نه‌كه و یه‌كێتیش داوای دواخستنی ده‌كه‌ن".
بۆچی ئه‌و لایه‌نانه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، وته‌بێژی پارتی له سلێمانی ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردن وێستگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی سیاسی وڵات و هێزه سیاسییه‌كانه، له هه‌ڵبژاردندا له كاتی ده‌نگدان سزای ئه‌و هێزانه ده‌دات كه وه‌كو پێویست له سیسته‌می حوكمڕانیدا له ئاستی پێویست و ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر نه‌بوون، پاداشتی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌داته‌وه كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر كردووه.
PM:03:18:05/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت