نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سەعید هەرکی، بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، تا ئێستا ئاسایشی هه‌ولێر بەرپرسی بازنەی قەڵای نوێی حزبه‌كه‌یان و كوڕه‌كه‌ی ئازاد نه‌كردووه و له‌و رووه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ئازادكردنیان.
سەعید هەرکی، بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاسایش چوونە سەر ماڵی حەمید مستەفا ئیسماعیل، کوڕێکی بەناوی محەمەد حەمید مستەفا رێگری لێکردون باوکی بەرن، بەڵام ئاسایش خۆی و باوکیشیان دەستگیرکردووە.
وتیشی: "کۆمەڵ هەموو شتێکی داوە بە ئاسایش لەسەر بێتاوانی ئەو ئەندامەی و بێئاگایی لە رووداوەکەی بینای پارێزگاری هەولێر، بەڵام ئاسایش تائێستا لە لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ئەو ئەندامەمان بەردەوامە".
راشیگه‌یاند، "پێمان سەیرە ئه‌و ئه‌ندامه‌مان ده‌ستگیركراوه، چونکە ئەو پیاوە تەمەنی نزیكه‌ی 74 ساڵه، هەروەها بەبێ هۆ گیراوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئازادكردنی ئه‌و به‌رپرسه‌یان، به‌ڵام هێشتا هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
لە دوای هێرشی سێ چەکدار بۆ سەر بینای پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر سەلیم شوشکەی ئەندامی خولی سێهەمی پەرلەمانی عێراقی لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵ بە داعش ناوبرد، هەروەها لە بارەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵەوە وتی، لەلایەن دادگاوە داواکراوە و پێویستە دەستگیربکرێت.
بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامی بەستنەوەی ئەندامەکانی بە هێرشەکەی هەولێر بە تێکەڵکردنی بابەتەکان و تەسفیەی حیسابات دەزانێت و دەڵێن، پارتی دیموکرات دەیەوێت تۆڵە لە کۆمەڵی ئیسلامی بکاتەوە، بەهۆی هەڵوێستەکانی ڕابردوویەوە.
PM:07:03:28/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت