كاندیدێكی كۆمه‌ڵ: له هه‌ولێر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی ده‌ده‌ین
زانا رۆستایی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
كاندیدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له شاری هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای دڕاندنی پۆسته‌ره‌كانیان، به‌ڵام هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی ده‌ده‌ن و له سلێمانیش كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی ده‌كه‌ن.
زانا رۆستایی، كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌یان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ پۆسته‌ره‌كانیان لێده‌كرێته‌وه و فڕێ ده‌درێن، به‌ڵام تا ئێستا رێگه له تیمه‌كانیان نه‌گیراوه.
وتیشی: "ئێمه نامانه‌وێت باسی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانمان بكه‌ین، چونكه ئه‌وه ده‌بێت جه‌ماوه‌ر بڕیار بدات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ولێر كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی ده‌كه‌ین و له سلێمانیش دوو كورسی".
راشیگه‌یاند: دواجار ئه‌وه میلله‌ته بڕیار ده‌دات ده‌نگ به‌كام لایه‌ن بدات و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له رابردوو و ئێستاشدا هه‌رده‌م له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بووه و داكۆكی له مافی هه‌ژاران و مووچه‌خۆران كردووه.
بڕیاره رۆژی 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و تا دێت بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترینی ده‌نگه‌كان چڕتر ده‌بێته‌وه.
AM:11:28:02/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت