سۆران عومه‌ر: به‌شداری له‌م حوكمڕانێتیه سته‌مكارانه‌دا به‌هانه‌ی نییه!
سۆران عومه‌ر
وێستگه نیوز –
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نیه له كابینه‌ی هه‌شته‌م، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسیاری نه‌هامه‌تیه‌كانی چه‌ندین كابینه‌ی شكستخواردووی حكومه‌ته، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌شداری له‌م حوكمڕانێتیه سته‌مكارانه‌دا به‌هانه‌ی نییه.
سۆران عومه‌ر له بابه‌تێكدا به‌ناوی "به‌شداری له‌م حوكمڕانێتیه سته‌مكارانه‌دا به‌هانه‌ی نییه!"، رایگه‌یاند كه "بۆ هێزێك كه به وه‌زیرێك یان دوو وه‌زیر به‌شداری بكات له حكومه‌تێك دا كه دۆسێی ئه‌منی و نه‌وت و دارایی و دادوه‌ری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی یه‌ك فه‌رمانبه‌ری به‌تۆ نه‌درێ، له وه‌زاره‌تێكیش ته‌نها وه‌زیرێكی بێ ئیمكانیه‌تت پێ بدرێ ده‌بێ چۆن ڕێ به‌خۆت بده‌ی و قه‌ناعه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ر دورست بكه‌ی كه تۆ ده‌توانی كار له وه‌ها حوكمڕانێتیه‌كدا بكه‌ی؟ هه‌ركات تینیان پێ گه‌شت ده‌رت بكه‌ن و په‌رله‌مانت لێ مه‌نع بكه‌ن ده‌بێ چۆن له‌گه‌ڵیان به‌شدار بی و متمانه‌ت به‌وه هه‌بێ كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان باشه! له‌كاتێكدا كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كجاری خوێنرایه‌وه و كه‌س نه‌یبینی و كاریشی پێ نه‌كرا!".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نیه له كابینه‌ی هه‌شته‌م، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسیاری نه‌هامه‌تیه‌كانی چه‌ندین كابینه‌ی شكست خواردوی حكومه‌ته!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و كابینه‌ی كه دوو ساڵ نه‌وتی هاڤاناو بای حه‌سه‌نی فرۆشت و له‌نێوان خۆیاندا به‌شیان كرد‌و پترۆ دۆلاره‌كه‌شیان به‌كه‌ركوكیه‌كان نه‌دا! ئه‌م حكومه‌ته هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه 5 ساڵ به‌بێ یاسای بودجه‌و به‌نایاسایی ده‌یان ملیار دۆلاری سه‌رفكرد! په‌رله‌مانی داخست! وه‌زیری ده‌ركرد! موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پاشه‌كه‌وت كرد 12 موچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆرانی خواردووه.10 ملیار دۆلاری بانكه ئه‌هلی و بازرگانیه عێراقیه‌كانی له‌هه‌رێم بردووه. هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی شه‌فاف نیه‌و پاره‌ی نه‌وتی به موحاسه‌سه‌ی حزبی له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه، هه‌یانه ده‌ستی به‌سه‌ر بیره نه‌وتدا گرتووه.دۆسێكانی گه‌نده‌ڵیان له دادگای نه‌زاهه تۆزی لێ نیشتووه‌و گه‌مه‌یان به‌دادگاو لێپرسینه‌وه دێ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ته‌نها ده‌موچاوی چه‌ند وه‌زیرێك ده‌گۆڕن و به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌وه حوكمڕانی ده‌كه‌ن، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ئه‌م هه‌رێمه‌ی به‌و هه‌موو سه‌روه‌ته‌وه به‌دۆخێك گه‌یاندووه میله‌ت هه‌ژارو برسی و خۆشیان بونه‌ته خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلار‌و پاره‌كه‌شیان بردۆته ده‌ره‌وه بۆ بازرگانی خه‌یاڵی! ڕاپۆرته‌كانی چاودێری دارایی ده‌شارنه‌وه‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نیه. خه‌ریكی بازرگانی نه‌وت و به‌ردو دار‌و بزمارو دایبی و ئاو‌و مه‌شروب و جگه‌ره‌ی ته‌زویرو ده‌رمانی ئێكسپایه‌رو ئاڵتون و شوێنه‌وارو خوێ و خۆراكن و قۆرخی بازاڕیان كردووه‌و ملیاره‌ها دۆلاریان به‌نایاسایی بردۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ندین مافیا‌و چه‌ته‌یان له‌سنوره‌كان داناوه به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه سه‌رانه له شۆفێر‌و بارهه‌ڵگر وه‌رده‌گرن، هه‌یانه هیچ بازرگانیه‌كی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه خه‌ریكی بازرگانیه به مرۆڤه‌وه!".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌زاره‌ها بن دیوار‌و موچه‌خۆری نایاساییان هه‌یه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان پڕكردووه له بن دیوار، لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالیان پڕ كردووه له ناموسته‌حه‌ق، خاوه‌نی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی خه‌یاڵی نایاسایین، زۆریان میلیشیایان هه‌یه. ئازادییان خۆستۆته ژێر هه‌ڕه‌شه، خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی له‌سه‌ر بیروڕا سزا ده‌ده‌ن، به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه خه‌ریكی بازرگانین، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌كه‌ن".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "جگه له‌وه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر دادگا، دارایی، نه‌وت، په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌نجومومه‌نی ئاسایش و به‌ته‌واوی ئه‌م دۆسێ گه‌ورانه له‌ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن له حكومه‌ت!".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌م خوله‌شدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا ده‌بێته‌وه‌و پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر بۆ خۆیان و له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌كات له‌م حكومه‌ته‌دا ده‌بێ بزانێ ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێكردون هیچی نه‌گۆڕاوه‌و چاك نه‌بووه‌و بگره خراپتر بووه، ئیدی ده‌بێ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هاتنی شاندنی پارتی بكه‌ی بۆ بینینی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌و به‌شداری كردن تێیدا چی له‌مانه گۆڕاوه؟ بێگومان به‌شداری كردن له حكومه‌ت بۆ بێده‌نگ كردنه له نادادی و سته‌مكاریه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه هه‌ر كه‌س ئه‌مه بكات خۆی ده‌كوژێ!".
راشیگه‌یاندووه كه "ده‌وترێ چاره‌سه‌ر چییه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌ها دۆخێك‌دا كه خه‌ڵكی به ته‌زویره‌وه 66 كورسی و 10 كورسی پێكهاته‌ش ده‌نگ دراوه به‌و ده‌سه‌ڵاته واته زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك ئه‌مانه‌ی قبوڵه، ئه‌وه‌ی قبوڵی نه‌بوون ده‌نگی نه‌داوه‌و كه‌مینه‌ی ده‌نگی به لایه‌نه‌كانی دیكه داوه، بۆیه ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره بێ".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "ئۆپۆزسیۆن بوونی فیعلی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته سه‌خته‌و مه‌ترسیشی هه‌یه، به‌ڵام لانی كه‌م به‌شدار نابی له‌م هه‌موو نادادیه‌داو كاتێك ڕه‌خنه‌ت گرت پێت بڵێن تۆش به‌شداری! حاشا به‌شداری وه‌ها حوكمڕانیه‌ك عه‌یبداری گه‌وره‌ی دونیا‌و دواڕۆژی تیایه".
PM:09:00:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت