پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ـ بنكەی پۆلیسی بازیان، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە لە چەند ناوچەیەك چەندین دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.


به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له‌ لێدوانێكی نووسراودا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: تۆمەتباری نەوجەوان (أ، ع، و) لە دایكبووی 2002، تۆمەتبار (أ، أ، ر) لە دایكبووی 2000، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە دەستگیر كران كە لەناوچەی (تەكیە، چەمچەماڵ و بازیان و چەند شوێنێكی تر هەستاون بەدزینی كەلوپەلی ناوماڵ و موبەریدەی مزگەوت و پارەی هاوڵاتیان و چەند دزییەكی تر، تۆمەتباران لەبەردەم ئەفسەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا كە زیاتر لە 20 دزییان ئەنجامداوە.

راشیگه‌یاندووه‌: لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

هــ. ر


PM:05:29:10/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 5280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو