به وێنه.. ئۆتۆمبێلێکی دزراو بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە
ئۆتۆمبێلە دزراوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلێكی دراو دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه دۆزرایه‌وه راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لە 27ی ئایاری 2018، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل/فیكترا رەنگی نیلی بە ژمارە ٥٤١٢٤/ كەركوك دزرابوو، دەست بەجێ خاوەنەکەی سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کرد لە رانیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تۆمەتباری نەناسراو و دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە دەستیان کرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوی دزیەکە".
ده‌شڵێت: "دوای هەوڵدانێکی زۆر ئۆتۆمێلی ناوهاتوو لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە دۆزرایەوە دەستی بەسەرداگیرا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ته‌مموزی 2018، بە بڕیاری دادوەر ئۆتۆمبێلەکە گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەی بەناوی (ٲ،ب،ج)".
دواجاریش ده‌ڵێت: "هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەکاتی بوونی رووداوی دزی پەیوەندیمان پێوەبکەن یاخود سەردانی دادگا و بەشی نه‌هێشتنی تاوان یاخود نزیکترین بنکەکانی پۆلیس بکەن، ئێمە جێگای متمانەی ئێوەین و ئێوەش هاوکارمان بن".
هــ. ر
PM:02:08:03/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت