ماكرۆن سه‌باره‌ت به سوریا داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی پوتن ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای له سه‌رۆكی روسیا كرد ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربهێنێت بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان له سوریا.
كۆشكی ئه‌لیزێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ڤلادیمیر پوتن هاوتا روسییه‌كه‌وه كردووه و داوای لێكردووه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان له سوریا به‌كاربهێنێت.
كۆشكی ئه‌لیزێ ده‌ڵێت: "له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا گرنگی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی له سوریا به سه‌رۆكی روسیا راگه‌یاند".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له گرنگی كاركردن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كه كردووه.
كۆشكی ئه‌لیزێ روونیشیكرده‌وه كه ماكرۆن هیوای خواستووه وتووێژی به‌رده‌وامی نێوان فه‌ڕه‌نسا و روسیا رێخۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوون به ئاماندی چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌ی سوریا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:52:06/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت