له فه‌ڕه‌نسا خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
له ئاسته‌نگێكی نوێ‌دا بۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه له‌و وڵاته خۆپیشانده‌رێكی ئافره‌ت گیانی له‌ده‌ست دا و 47ی تر بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی زیادكردنی باج له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، نزیكه‌ی 125 هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی فه‌ڕنسا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند له‌كاتێكدا شۆفێره خۆپیشانده‌ره‌كان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گاز له وڵاته‌كه‌دا شه‌قامه‌كانیان داخستووه، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه و 47 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی لوی لویگی به‌رپرسی باڵای فه‌ڕه‌نسی خۆپیشانده‌ره‌كه له ناوچه‌ی سافوای رۆژهه‌ڵات گیانی له‌ده‌ست داوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت: "سیان له برینداره‌كان له دۆخێكی زۆر خراپدان".
به‌پێی وته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا به‌رپرسه فه‌رمییه‌كان ده‌ڵێن: تا ئێستا 24 هاوڵاتی ده‌ستگیركراون و 17 كه‌سیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كاتێك تاوی سه‌ند كه باجی سوته‌مه‌نی زیادیكرد ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی كڕینی گاز و سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌هۆی گرانبوونییه‌وه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپیكردووه سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی كوشتنی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان.
PM:11:34:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت