ته‌مه‌نی ئه‌نجامدانی سێكس له فه‌ره‌نسا دیاری ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی فه‌ره‌نسی له به‌رنامه‌یدایه ته‌مه‌نی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی سێكس به 15 ساڵ دیاری بكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی كه‌متر له‌و ته‌مه‌نه و به‌ره‌وخوار ئه‌نجام بدات، به‌پێی یاسا تاوانبار ده‌بێت.
مارلین چیابا وه‌زیری یه‌كسانی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد كه پشتی به بۆچوونی پزیشكان و شاره‌زایانی یاسایی به‌ستووه.
له ئێستادا به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ته‌مه‌ن كه‌متر له 15 ساڵ تاوان نییه، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كه به‌زۆر بووبێت.
ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌و مشتوومڕه ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی چه‌ند پیاوێك به ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ كچانی ته‌مه‌نی 11 ساڵ دروستبوو كه به‌پێی یاسا دادوه‌ر نه‌یده‌توانی حوكمی لاقه‌كردن به‌سه‌ر تۆمه‌تباراندا بسه‌پێنێت و گه‌ر یه‌كلایی بوایه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كه به‌زۆر ئه‌نجام دراوه، دادوه‌ر به قۆرخكردنی سێكسی تۆمه‌تباری ده‌كردن كه له توندترین حاڵه‌تدا سزاكه 5 ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنه به‌بڕی 75 هه‌زار دۆلار.
له یاساكه‌دا جیاوازی نییه له‌نێوان سزای قۆرخكردنی سێكسی نابه‌كام، یاخود كامڵ، به‌ڵام له تاوانی لاقه‌كردندا سزاكه زۆر قورس ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌فته‌كانی داهاتوودا حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌مواركردن له یاساكانی په‌یوه‌ست به توندوتیژی سێكسی و گێچه‌ڵ پێكردن، یاساكه ده‌ربكات.
مارلین چیابا وه‌زیری یه‌كسانی فه‌ڕه‌نسا دڵخۆشی خۆی به دیاریكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه بۆ ئه‌نجامدانی سێكس ده‌ربڕی و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش پشتیوانی ده‌كات.
ئه‌نیس بۆزۆن وه‌زیری ته‌ندروستی و هه‌ماهه‌نگی فه‌ڕه‌نسا به رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی راگه‌یاند كه دیاریكردنی ته‌مه‌نی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی سێكس "هۆشیاری خه‌ڵك زیاد ده‌كات".
له تشرینی دووه‌می رابردوودا دادگا تۆمه‌تی لاقه‌كردنی له‌سه‌ر پیاوێك لادا كه سێكسی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ ئه‌نجام دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوربانییه‌كه نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه "پیاوه‌كه ناچاری كردووه، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوه".
له دۆسیه‌یه‌كی تردا دادگا پیاوێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی به قۆرخكردنی سێكسی تاوانبار كرد نه‌ك به لاقه‌كردن، چونكه رایگه‌یاندبوو كه قوربانییه‌كه‌ی ناچار نه‌كردووه تا سێكسی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام دوای مانگێك دادگا پاشگه‌زبووه‌وه و به لاقه‌كردن ئیدانه‌ی كرد.
ته‌مه‌نی یاسایی ئه‌نجامدانی سێكس له وڵاتانی ئه‌وروپی جیاوازه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
*له نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا و پورتوگال 14 ساڵه.
*له یۆنان، پۆڵه‌ندا و سوید 15 ساڵه.
*له به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا و روسیا 16 ساڵه.
* له قوبرس 17 ساڵه.
له به‌ریتانیاش ته‌مه‌نی یاسایی ئه‌نجامدانی سێكس 16 ساڵه و منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 13 ساڵ پارێزگارییه‌كی تریان هه‌یه كه له هیچ حاڵه‌تێكدا و به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سێكس ده‌رببڕن.
سه‌رچاوه: BBC
PM:05:35:07/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 45596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت