ماكرۆن: ده‌بێت ئه‌وروپا واز له پشتبه‌ستن به ئه‌مریكا بێنێت
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ده‌بێت وڵاتانی ئه‌وروپا واز له پشتبه‌ستن به ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاسایشیان بێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ئابی 2018 ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه پێشنیارێك پێشكه‌ش به یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ پته‌وكردنی ئاسایشی و ده‌بێت یه‌كیتی ئه‌وروپا واز له پشتبه‌ستن به ئه‌مریكا بێنێت.
ئیمانوئێل ماكرۆن له وتارێكدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی دیپلۆماسی وتی: "ده‌بێت ئیتر ئه‌وروپا بۆ ئاسایشی پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشنیاره‌كانی له مانگانی داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێن.
ماكرۆن قسه‌كانی له به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 250 دیپلۆمات و یاسادانه‌ر و شاره‌زایانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش كرد كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له پشووی هاوینی كۆبووبوونه‌وه.
راشیگه‌یاند كه "ده‌مانه‌وێت پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به ئاسایشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوكاره ئه‌وروپاییه‌كانمان بكه‌ین به روسیاشه‌وه".
PM:08:36:27/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت