سکای نیوز: تورکیا رێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ شارەکەیان نادات

‌چەند ئاوارەیەکی عەفرین لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیان بۆ ناو شارەکەیان

وێستگه‌ نیوز ـ
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای تورکیا دوای ئەوەی دەستی بەسەر شاری عەفریندا گرت، لە ئێستادا رێگە بە ئاوارەکانی عەفرین نادات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.


بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕەکە کەوتوون، بەهۆی ئەم کارەی سوپای تورکیا دانیشتوانی عەفرین کە لەدوای داگیرکردنی شارەکەیانەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە لە گوندەکانی دەوروبەری عەفرین نیشتەجێ بوون و چاوەڕێ دەکەن بگەڕێنەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا رێگەیان پێ نادات و لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپی مرۆییدان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغان رایگەیاندبوو عەفرین "دەدەینەوە دەست خاوەنی راستەقینەی خۆی"، ماڵپەڕەکە نوسیویەتی چاودێران پێیان وایە مەبەستی ئەردۆغان لەو قسەیەی ئەوەیە ئاوارە سوریەکانی کە لە ئێستادا لە تورکیان بگوازێتەوە بۆ شاری عەفرین.

هــ. ر


PM:03:45:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو