ئه‌فغانستان: پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژران و بریندار بوون
چەند سەربازێکی ئەمریکا لە ئەفغانستان
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی په‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند كه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته پێنج سه‌ربازی ئه‌میركا له پێكدادانێكدا كوژراون و برینداربوون.
نێرده‌ی سه‌ربازیی په‌یمانی ناتۆ كه ناوی "ئه‌ركی پشتیوانیی یه‌كلاكه‌ره‌وه"ی لێنراوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه پێكدادانه‌كه له ولایه‌تی ننكرهار-ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رویداوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی ئه‌مریكا كوژراوه و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوان له سه‌ربازه برینداره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا دوانه‌كه‌ی دیكه له نه‌خۆشخانه‌ن.
له‌وكاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه نزیكه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌ربازكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌و رێگه بنبه‌سته‌ی كه پێی گه‌یشتووه.
ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی په‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان بمێننه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی كابول و بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌ستپێده‌كات.
PM:09:03:02/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت