داعش 15 ئه‌ندامی خۆی سه‌ربڕی
چەند ئەندامێکی داعش
وێستگه نیوزـ
بەرپرسانی هه‌رێمی نەنگرهار له ئەفغانستان ئاشكرایانكرد کە سەرکردەکانی داعش 15 ئەندامی خۆیان لەو ناوچه‌یه سەربڕیووە.
عەتائوڵا خوگیانی، وتەبێژی والی نەنگرهار له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2017ـ لە بازاڕی "سورخئاب مۆمەندەرە"ی شاری ئاچینی ئه‌و هه‌رێمه رویداوە ناكۆكیی نێوان ئەو خودی داعش هۆکاری ئه‌و كاره بووه.
عەتائوڵا خوگیانی ئاماژەی بەوەشدا کە لەمدواییەدا ناکۆکییەکی سه‌خت کەوتوه‌تە نێوان ئەندامانی داعش له ئه‌فغانستان و دواجار سه‌ربڕینی ئەو 15 ئه‌ندامه‌ی خۆیانی لێکەوتۆتەوە.
هاوكات عوبەیدوڵا شینواری، ئەندامی ئەنجومەنی هه‌رێمی نەنگرهار وتی کە سەرکردەکانی داعش لەو کەسانە بە گومان بوون بۆیه سەریان بڕیون.
داعش هێشتا لەوباریەوە هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، بەڵام پێشتریش ژمارێکی دیکەی لە ئەندامانی خۆی لە نەنگرهار کوشتووە.
هه‌رێمی نەنگرهار كه‌وتووه‌ته رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و یەکێکە لە ناوچه نائارامەکان کە داعش لە چەند شاریَكیدا چالاکە.
PM:11:20:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت