لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە ئەفغانستان نزیکەی 100 کەس کوژران و برینداربوون
کاتی گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
تەقینەوەیەک لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و کوژران و برینداربوونی نزیکەی 100 کەسی لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوەندێکی خۆتۆمارکردنی دەنگدەران لە رۆژئاوای کابوڵ روویداوە و بەوهۆیەشەوە نزیکەی 100 کەس کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو وڵاتەن.
وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەپێی ئەو ئامارانەی بەدەستیان گەیشتووە تا ئێستا 31 کەس کوژراون و نزیکەی 57 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو رووداوەش رێکخراوی داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.
ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر و لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، داعش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە رۆژئاوای کابوڵ ئەنجامدا و لە ئاکامدا 26 کەس کوژران و 18ی تریش برینداربوون.
هــ. ر
PM:02:48:22/04/2018
ئهم بابهته 1644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت