ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێمه‌وه
فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌نیازی حه‌ج و عومره‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ھه‌ركه‌سێك بۆ جاری دووه‌م سه‌فه‌ری حه‌ج یان عومره بكات بڕێك پاره‌ی لێده‌سه‌نرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌یان ھه‌یه یان ناویان بۆ حه‌جی ساڵه‌كانی 2018-2019 ده‌رچووه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی كه پاڵپشته به رێنماییه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی ھه‌ركه‌سێك (بۆ جاری دووه‌م) سه‌فه‌ری حه‌ج یان عومره بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان سعودیه ئه‌نجام بدات ده‌بێت بڕی (2000) دوو ھه‌زار ریاڵی سعودی به‌ده‌ر له‌ھه‌ر خه‌رجیه‌ك بداته ئه‌و وڵاته".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بڕیاره‌كه له‌كاتی حه‌جكردن دوای ساڵی 2013 ده‌گرێته‌وه و له‌كاتی عومره‌كردن دوای ساڵی 2015 ده‌گرێته‌وه.
PM:07:57:21/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت