عیراق پلەی‌ نۆهەمە لە رێژەی‌ گەشتیارانی‌ عومرەدا

‌عومرەکاران لە وڵاتی سعودییە

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی سعودیە رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 270 هەزار عومرەکاری‌ عیراقی‌ سەردانی‌ سعودییەیان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو سونەتە.


بەپێی‌ ئامارێکی‌ حکومەتی سعودییە کە ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019، بڵاویکردووەتەوە 269 هەزار و 554 عومرەکاری‌ عیراقی‌ سەردانی‌ سعودییەیان کردووە و پلەی‌ نۆهەمی‌ گرتووە لە دوای‌ وڵاتەکانی مالیزیا و یەمەن و جەزائیر و تورکیاوە.

بەپێی‌ ئامارەکە، لە سەرەتای‌ ئەمساڵەوە تا 18ی‌ مانگی‌ رەمەزان، فیزە بۆ حه‌وت ملیۆن و 259 هەزار و 463 کەس بۆ هاتنە ناو سعودییە دابینراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە شه‌ش ملیۆن و 943 هەزار و 964 عومرەکار سەردانی‌ سعودییەیان کردووە.

ئەوەش روونکراوەتەوە، 317 هەزار و 245 عومرەکار لە مەدینەن و شه‌ش ملیۆن و 697 هەزار و 39 عومرەکاریش دوای‌ کۆتاییهێنانی‌ مەراسیمەکان، ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

بە پێی‌ ئامارەکان ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان نزیكەی‌ 20 ھەزار کەس گەشتی عومرە ئەنجام دەدەن، کە لە رێگەی‌ 100 کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومەرەوەوە گەشتی‌ سعودیە دەکەن.

هــ. ر


PM:02:57:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو