فەلەستین کۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئەمریکا ھەڵپەسارد
وێستگە نیوز-
سکرتێری گشتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین رایگه‌یاند گفتوگۆی ھەر فەلەستینییەک لە قۆناغی ئاشتی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا، بە واتای ناسینی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دێت كه قودسی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند.
سایب عورەیقات، سکرتێری گشتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین رایگەیاند تائه‌وكماته‌ی ئەمریکا لە بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به قودس پاشگەز دەبێتەوە، دانوستانەکانی ئاشتی فەڵەستین-ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا ھەڵدەپەسەرێنن.
سکرتێری گشتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند: "گفتوگۆی ھەر فەلەستینییەک لە قۆناغی ئاشتی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا، بە واتای ناسینی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دێت لەبارەی قودسەوە. بۆیە تا ئەمریکا لە بڕیاری قودس پاشگەز نەبێتەوە، ھیچ کۆبوونەوەیەک لەبارەی قۆناغی ئاشتی ئەنجام نادرێت".
پێشتریش سایب عورەیقات لە لێدوانێکیدا لەوبارەیەوە رایگەیاند: "ئەمریکا بەم بڕیارە کۆتایی بە رۆڵی خۆی لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی ھێنا".
رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ ئه‌و شاره.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ناڕه‌زایی له وڵاتانی عه‌ره‌ب و موسڵمان به‌دوای خۆیدا هێنا و رۆژی هه‌ینی 8ی كانونی یه‌كه‌می 20178، له‌دوای نوێژ "هه‌ینیی توڕه‌یی" له فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فه‌له‌ستنییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل دوو فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 250ی دیكه‌ش برینداربوون.
ر.ع
PM:11:58:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت