دوو فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 250ی دیكه‌ش برینداربوون
وێستگه نیوزـ
فه‌له‌ستینییه‌كان خۆپیشاندانی "هەینی توڕەیی"یان دژی بڕیاری ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە، ئەنجامدا و به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل، دوو كه‌س كوژران و دەیانی دیكه‌ش برینداربوون.
لەدوای تەواوبوونی نوێژی هەینیی ئه‌مڕۆ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2017، روبەروبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە شارەکانی ڕامەڵا و کەرتی غەززە و چەند ناوچەیەکی جیاوازی کەناری خۆرئاوا رویدا و به‌هۆه‌یه‌وه دوو فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 250ی دیكه‌ش بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل برینداربوون.
لە شاری قودسیش ڕێپێوانێک دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدرا و دروشم دژی ترەمپ و ئیدارەی ئەمریکا و وێنەی مزگەوتی ئەقسا بەرزکرایەوە.
ڕۆژی چوار شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قودسی وەکو پایتەختی ئیسرائیل ناساند و تەئکیدی لەوە کردەوە پایتەختی وڵاتەکەی بۆ قودس دەگوازێتەوە، هاوكات ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ راگه‌یاند كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه دوو ساڵی پێده‌چێت.
ر.ع
PM:06:21:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت