دوو كه‌سی به ره‌گه‌ز تورك له مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌ستگیركران
پۆلیسی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و گروپێک ھاوڵاتی له ره‌گه‌ز تورك لە دوای نوێژی ئێوارە لە دەرگای مزگەوتی ئەقسا، دوو ھاوڵاتی تورکیا دەستگیر کران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه: گروپێک له ھاوڵاتی تورکی کە لە نێوانیاندا منداڵ ھەبوو و تی‌شێرتی ئاڵای تورکیایان لەبەربووه، لەکاتی چونیان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیل رێگرییان لێ‌کرا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه پۆلیسی ئیسرائیل داوایان كردوو ئه‌و تیشێرته لابه‌رن و و پێیانی وتووه کە ئەگەر تیشێرتەکان دانەکەنن ئەوا رێگە بە چوونە ژورەوەیان بۆ مزگەوتی ئەقسا نادەن.
لە بەرامبەر کاردانەوەی گروپەکە، پۆلیسی ئیسرائیل روبەڕویان بووە و پاشان گرژی لە نێوانیان دروستبووه و بەھۆیەوە دوو ھاووڵاتی تورکی دەستگیر کران.
ئەو دوو ھاوڵاتییە تورکەی دەستگیر کراون لە بەلجیکاوە چوبونه مزگه‌وتی ھەڵگری ناسنامەی تورکیا و بەلجیکان.
پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی رووداوەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه كه ئەو دوو ھاوڵاتییە تورکە ناویان عەبدوڵڵا کزڵئڕماک و مەھمەت کارگڵی - یە.
ر.ع
PM:10:11:22/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت